Search
Close this search box.

وەرگرتن و گەیاندن

مەرج و ڕێساکان:

لە کاتی وەرگرتنی ئامێرەکەت، ئاگادار کراویتەوە کە بەڕێزتان ئامێرەکە ڕادەستی ئێمە دەکەن و هێشتا هیچ تێستێک یان پشکنینێکی ناوەکی و دەرەکی بۆ نەکراوە و کێشەکەی لەم قۆناغەدا پشتراست نەکراوەتەوە. پڕۆسەی تێستکردن و پشکنین هەندێک کاتی پێویستە. تەکنیشنی خزمەتگوزارییەکانمان ئەم تێستانە ئەنجام دەدەن تاوەکو ستراتیژیەتی چاککردنەوەکە دیاری بکەن و ئەو پارچانە دەستنیشان بکەن کە پێویستیان بە گۆڕین هەیە.

سەرنج: ئامێرەکان وەردەگیرێن و دەگوازرێنەوە و هەڵدەگیرێن لەناو پاکێجی تایبەت، بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە کە ئامێرەکان تووشی هیچ کاریگەری و تێکچوونێکی دەرەکی نابنەوە کاتێک لە لای ئێمەن. پێویستە خۆتان سەرەتا ڕووی دەرەوەی ئامێرەکەتان بە جوانی بپشکنن کاتێک ڕادەستی ئێمەیان دەکەن، بۆ ئەوەی لە هەڵە تێگەیشتنی یەکتر بەدوور بین و ئامێرەکان بۆ دواتر وەک خۆیان بگەنەوە لاتان. مافی ئای سەنتەرە کە هیچ بەرپرسیارێتییەکی ناکەوێتە ئەستۆ کاتێک خۆتان سەرنجی زیانێک دەدەن لە کاتی وەرگرتنەوەی ئامێرەکە.