Search
Close this search box.

ئێمە خزمەتگوزارییەکی باوەڕپێکراوی Apple پێشکەش دەکەین.

ئێمە خزمەتگوزارییەکی باوەڕپێکراوی بەرهەمەکانی Apple پێشکەش دەکەین، چ گەرەنتی بیگرێتەوە یان نەیگرێتەوە، بۆ: Mac و iPad و iPhone و Watch و AirPods و بەرهەمەکانی تر. تەکنیککارەکانمان ڕاهێنانیان لە Appleـەوە وەرگرتووە و تەنیا پارچە و کەرستە و سەرچاوەی ئۆرجیناڵی Apple لە پشکنین و چاککردنەوەکان بەکار دەهێنن. خزمەتگوزارییەکانمان لەلایەن Appleـەوە پاڵپشتی دەکرێن.

ئایا یەکێک لەم کێشانەت هەیە؟

جۆری خزمەتگوزارییەکان

سەردانکردن

دەتوانیت ڕاستەوخۆ سەردانی یەکێک لە لقەکانمان بکەیت لە هەولێر وسلێمانی شەممان لە کاتژمێر 9:00 بەیانییەوە تاوەکو 5:00 ئێوارە، پێنجشەممان لە 9:00 بەیانییەوە تاوەکو 1:00 نیوەڕۆ.

وادە دانان

دەتوانیت پێش ئەوەی سەردانمان بکەیت وادەیەک دابنێیت. ئەم دوگمەیەی خوارەوە دابگرە و زانیارییە پێویستەکان پڕ بکەرەوە. تەواو. بە زووترین کات پەیوەندیت پێوە دەکەین.

وەرگرتن و گەیاندن

سەرقاڵیت و کاتت نییە؟ نیگەران مەبە.

ئێمە خۆمان دێین و ئامێرەکەت وەردەگرین. ئامێرەکەت هەر خزمەتگوزارییەکی پێویست بێت بۆی دەکەین. پاشان بۆتی دەگەڕێنینەوە.

بەدواداچوونەکان

گەرەنتی گرتنەوە

دەتوانیت لە گەرەنتیی ئامێرەکەت دڵنیات ببیتەوە پێش ئەوەی سەردانی بەشی چاککردەوەکەمان بکەیت. ڕەنگە ئامێرەکەت خزمەتگوزاریی خۆڕایی پێشکەش بکرێت.

پێش هەر خزمەتگوزارییەک

تکایە دڵنیا ببەوە کە کۆپییەک لە تەواوی داتاکانت بە یەدەگ هەڵدەگریت و لە iCloudـەکەت دەچیتە دەرەوە پێش ئەوەی سەردانی بەشی چاککردنەوەکەمان بکەیت. ئێمە بەرپرسیار نین ئەگەر هەر داتایەکت لەدەست بچێت.

چاودێری

دەتوانیت ڕاستەوخۆ لە ماڵپەڕی فەرمیی Appleـەوە چاودێریی چاککردنەوەکەت بکەیت. بۆ زانیاریی زیاتر ئەم لینکەی خوارەوە دابگرە.

نرخی خزمەتگوزارییەکان

لقەکانمان

هەولێر

سلێمانی

لە شەممەوە تا چوارشەممە: 9:00 بەیانی 5:00 ئێوارە

پێنجشەممان: 9:00 بەیانی تا 1:00 نیوەڕۆ

پرسیارە دووبارەکان

ئایا ئێمە لەلایەن Appleـەوە باوەڕپێکراوین؟

بێگومان، ئێمە خزمەتگوزارییەکی باوەڕپێکراوی Apple پێشکەش دەکەین. تەکنیککارەکانمان لەلایەن خودی Appleـەوە ڕاهێنانیان پێ کراوە و تەنیا کەرستە و پارچەی ئۆرجیناڵی Apple لەو چاککردنەوانە بەکار دەهێنن کە ئێمە پێشکەشیان دەکەین. دەتوانیت ڕاستەوخۆ لە مۆڵەتەکەمان دڵنیا ببیتەوە لە ماڵپەڕی فەرمیی کۆمپانیای Apple.

بەڵێ، هەموویان ڕاهێنانیان پێ کراوە و هەڵگری بڕوانامەی Appleـن. تەنیا کەرستە و پارچەی ئۆرجیناڵی Apple لەو چاککردنەوانە بەکار دەهێنن کە ئێمە پێشکەشیان دەکەین. بۆیە دەتوانیت بە متمانەوە ئامێرەکەتمان ڕادەست بکەیت.

Mac و iPad و iPhone و Watch و AirPods و بەرهەمەکانی تر.

ئایا ئەو ئامێرانە چاک دەکەینەوە کە گەرەنتییان نەماوە؟

بەڵێ، ئێمە خزمەتگوزاری پێشکەشی گشت ئامێرێک دەکەین، گەرەنتی بیگرێتەوە یان نەیگرێتەوە.

بەڵێ، بۆ گشت ئەو ئامێرانەی کە گەرەنتییان نەماوە، 3 مانگ گەرەنتیی نێودەوڵەتیی Apple پێشکەشی پارچە گۆڕاوەکە دەکەین.

ڕەنگە چەند کاتژمێرێک یان چەند ڕۆژێک بخایێنێت بە گوێرەی ئامێر و کێشەکە، بۆ نموونە، لە هەمان ڕۆژ شاشەی iPhone چاک دەکەینەوە. کاتژمێر 9:00 بەیانی بیهێنە بۆمان و کاتژمێر 5:00 ئێوارە وەرە بە چاککراوی بیبەرەوە.