iPad Pro (قەبارەی 13 ئینج، M4)

SKU N/A Category نیشانەی بازرگانی:

iPad Proی نوێ بێوێنە تەنکە، لەگەڵ چیپی M4 ئەدایەکی خەیاڵی پێشکەش دەکات. شاشەیەکی ڕچەشکێنی ئەڵتڕا ڕێتینا XDRی هەیە و خاوەن Wi-Fi 6Eیە. لەگەڵ Apple Pencil Pro و Magic Keyboard فرەبەهرەیی و داهێنان و بەرهەمدارییەکی بێسنوورت دەخاتە بەردەست.

گەرەنتیی دوو ساڵ

ئامێرە کۆنەکەت ئاڵوگۆڕ بکە

گەیاندنی خۆڕایی لەناو عێراق

مەودای نرخ: د.ع 1,905,000 تا د.ع 3,695,000

تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان

  • شاشەی ئەڵتڕا ڕێتینا XDRی قەبارە 13 ئینج—ئەڵتڕا ڕێتینا XDR درەوشاوەیی و کۆنتڕاستێکی بێوێنەی هەیە و وردیی ڕەنگەکانی بێڕکابەرن، تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی ProMotion و ڕەنگە زۆرەکانی P3 و True Toneی هەیە. هەروەها بژاردەی شاشەی شووشە نانۆ-تێکسچەر بەردەستە بۆ قەبارەی 1 تێرابایت و 2 تێرابایت.
  • ئەدا و بیرگە—تاوەکو 10 ناوک CPU لە چیپی M4 ئەدایەکی بەهێز پێشکەش دەکات، لەگەڵیدا 10 ناوک GPU گڕافیکێکی یەکجار خێرا دەخاتە ڕوو. تەمەنی پاترییەکەی ڕۆژێکی تەواو دەکات، بۆیە هەر شتێک کە خەیاڵی دەکەیت دەتوانیت لەسەر iPad Pro بیکەیت. بیرگەکەی تاوەکو 2TB بەردەستە، واتە دەتوانیت هەموو شتێک لەسەری هەڵبگریت لە ئەپەکانەوە بگرە تا دەگاتە فایلی گەورەی وەک ڤیدیۆی 4K.
  • سیستەمی iPadOS + ئەپەکان—سیستەمی iPadOS وای لە iPad کردووە بەرهەمدارتر و ئاسانتر و فرەچەشنتر بێت. لەگەڵ iPadOS چەند ئەپێک لە هەمان کاتدا بکەرەوە، قەڵەمی Apple Pencil بەکار بهێنە بۆ نووسین لە هەر خانەیەکی نووسین بێت بە Scribble و وێنەکان دەستکاری بکە و هاوبەشیان بکە. تایبەتمەندیی Stage Manager وای کردووە فرەکرداری ئاسان بێت، ئەپەکان قەبارەیان دەگۆڕدرێت و دەکرێ بکەونە سەر یەکتر و پاڵپشتی لە شاشەی دەرەکی دەکات. iPad Air خۆی ئەپە بنەڕەتییەکانی لەگەڵە، وەک Safari و Messages و Keynote، لەگەڵ بەردەستبوونی یەک ملیۆن ئەپ لە App Store کە بە تایبەتی بۆ iPad دیزاین کراون.
  • قەڵەمی Apple و ماجیک کیبۆرد بۆ iPad Pro—قەڵەمی Apple Pencil Pro دەتوانێ iPad Pro بکاتە کانڤاسێکی بێوێنەی وێنەکێشان و باشترین ئامێری دنیا بۆ تێبینی نووسینەوە. Apple Pencil (USB-C)یش لەگەڵ iPad Pro کار دەکات. ماجیک کیبۆرد بۆ iPad Pro دیزاینێکی تەنک و سووکەڵەیە هەیە، ئەزموونێکی سەرنجڕاکێشی تایپکردن پێشکەش دەکات و خۆی تڕاکپادێکی شووشەی هەیە لەگەڵ فیدباکی دەستلێدان (Haptic)، جگە لەوەش وەک دەبڵ پارێزەر ڕۆڵ دەگێڕێت. ئێکسسواراتەکان بە جودا دەفرۆشرێن.
  • کامێرای پێشکەوتوو—iPad Pro کامێرایەکی لاندسکەیپی ئەڵتڕا وایدی 12 مێگاپێکسڵی لە پێشەوە هەیە کە خاوەن تایبەتمەندیی Center Stageە بۆ کۆنفڕانسی ڤیدیۆیی یان سێڵفی گرتنی پۆرترەیت و نایاب. کامێرای دواوەی 12 مێگاپێکسڵە و فراوانە، فلاشەکەی True Toneە کە وا دەکات دەرەجە یەک بێت بۆ گرتنی وێنە و ڤیدیۆی 4K بە پاڵپشتیی ProRes. سیستەمێکی دەنگیی چوار مایکی کوالێتی ستۆدیۆ و چوار بڵندگۆیی هەیە بۆ دەنگێکی نایاب. هەروەها ئەزموونەکانی AR باشتر کراون لەگەڵ سکانەری LiDAR بۆ گرتنی نەخشەی قووڵیی هەموو شوێنێک.
  • پەیوەستبوون—Wi-Fi 6E پەیوەستبوونێکی خێرا و بێوایەرت پێشکەش دەکات. لە هەر شوێنێک بیت ئیش بکە و وێنە و بەڵگەنامە و فایلی گەورەی ڤیدیۆ خێرا بگوازەوە. بە بەکارهێنانی پەیوەستکەری USB-C بیبەستەوە بە شاشەی دەرەکی و دڕایڤ و شتی دیکە، هەروەها پاڵپشتی لە Thunderbolt/USB 4 دەکات.
  • کردنەوە بە Face ID—تەنیا بە سەیرکردن iPad Proیەکەت بکەوە و لە ئەپەکان بچۆ ژوورەوە و چەندین شتی تر.
             

ئێکسسواراتە پەیوەندیدارەکان

بەرهەمە پەیوەندیدارەکان

مەودای نرخ: د.ع 1,450,000 تا د.ع 3,250,000

دیاریکردنی هەڵبژاردەکان ئەم بەرهەمە چەند گۆڕانکارییەکی هەیە. هەڵبژاردەکان دەکرێت دیاریبکرێن لە پەڕەی بەرهەمەکە.