داشکاندن!

iPad Air (قەبارەی 13 ئینج، M2)

SKU N/A Category نیشانەی بازرگانی:

iPad Airی قەبارە 13 ئینج دیزاین کراوەتەوە و بە چیپی باوەڕپێنەکراوی Apple M2 بەهێز کراوە. شاشەیەکی بێوێنەی لیکوید ڕێتینای هەیە لەگەڵ کامێرایەکی نوێی لاندسکەیپ بۆ FaceTime و تەلەفۆنی ڤیدیۆیی، خاوەن Wi-Fi 6Eی زۆر خێرایە. هەروەها لەگەڵ Apple Pencil Pro و Magic Keyboardی نوێ کار دەکات، بۆیە لە هەر کوێیەک بیت دەتوانیت لەسەری فرەکرداری و خوێندن و ئیش و یاری بکەیت و شت دروست بکەیت.

گەرەنتیی یەک ساڵ

ئامێرە کۆنەکەت ئاڵوگۆڕ بکە

گەیاندنی خۆڕایی لەناو عێراق

مەودای نرخ: د.ع 1,110,000 تا د.ع 1,540,000

تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان

  • شاشەیەکی لیکوید ڕێتینای 13 ئینج—شاشە جوان و لیکوید ڕێتینایەکەی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی لەخۆ گرتووە، وەک ڕەنگە زۆرەکانی P3 و True Tone و وێنەدانەوەی یەکجار کەم، کە وایان لێ کردووە سەرنجڕاکێش دەربکەوێت.
  • ئەدا و بیرگە—چیپی M2 ڕێگەت دەدات فرەکرداری لەنێوان ئەپە بەهێزەکان و یارییە گڕافیک چڕ و پڕەکان ئاسان بێت. لەگەڵ تەمەنی پاترییەکەی کە ڕۆژێکی تەواو دەکات، دەتوانیت لە هەر شوێنێک بیت ئیش بکەیت و یاری بکەیت. بیرگەکەی تاوەکو 1 تێرابایت بەردەستە بە گوێرەی پێویستییەکانت بۆ ئەپەکان و مۆسیقا و فیلم و شتەکانی تر.
  • سیستەمی iPadOS + ئەپەکان—سیستەمی iPadOS وای لە iPad کردووە بەرهەمدارتر و ئاسانتر و فرەچەشنتر بێت. لەگەڵ iPadOS چەند ئەپێک لە هەمان کاتدا بکەرەوە، قەڵەمی Apple Pencil بەکار بهێنە بۆ نووسین لە هەر خانەیەکی نووسین بێت بە Scribble و وێنەکان دەستکاری بکە و هاوبەشیان بکە. تایبەتمەندیی Stage Manager وای کردووە فرەکرداری ئاسان بێت، ئەپەکان قەبارەیان دەگۆڕدرێت و دەکرێ بکەونە سەر یەکتر و پاڵپشتی لە شاشەی دەرەکی دەکات. iPad Air خۆی ئەپە بنەڕەتییەکانی لەگەڵە، وەک Safari و Messages و Keynote، لەگەڵ بەردەستبوونی یەک ملیۆن ئەپ لە App Store کە بە تایبەتی بۆ iPad دیزاین کراون.
  • قەڵەمی Apple و ماجیک کیبۆرد—Apple Pencil Pro دەتوانێ iPad Air بکاتە کانڤاسێکی بێوێنەی وێنەکێشان و باشترین ئامێری دنیا بۆ تێبینی نووسینەوە. Apple Pencil (USB-C)یش لەگەڵ iPad Air کار دەکات. ماجیک کیبۆرد بۆ iPad Air ئەزموونێکی سەرنجڕاکێشی تایپکردن پێشکەش دەکات کە خۆی تڕاکپادی لەگەڵە، جگە لەوەش وەک پارێزەرێک ڕۆڵ دەگێڕێت. ئێکسسواراتەکان بە جودا دەفرۆشرێن.
  • کامێرای پێشکەوتوو—iPad Air کامێرایەکی لاندسکەیپی ئەڵتڕا وایدی 12 مێگاپێکسڵی لە پێشەوە هەیە کە خاوەن تایبەتمەندیی Center Stageە بۆ کۆنفڕانسی ڤیدیۆیی یان سێڵفی گرتنی پۆرترەیت و نایاب. کامێرای دواوەی 12 مێگاپێکسڵە و فراوانە، فلاشەکەی True Toneە کە وا دەکات دەرەجە یەک بێت بۆ گرتنی وێنە و ڤیدیۆی 4K. هەروەها بۆ دەنگێکی نایاب دوو مایکی کوالێتی ستۆدیۆ و بڵندگۆی لاندسکەیپی ستێریۆی هەیە.
  • پەیوەستبوون—Wi-Fi 6E پەیوەستبوونێکی خێرا و بێوایەرت پێشکەش دەکات. لە هەر شوێنێک بیت ئیش بکە و وێنە و بەڵگەنامە و فایلی گەورەی ڤیدیۆ خێرا بگوازەوە. لەگەڵ پەیوەستکەری USB-C بیبەستەوە بە شاشەی دەرەکییەوە.
  • کردنەوە بە پەنجەمۆر—دوگمەکەی سەرەوەی پەنجەمۆری هەیە، بۆیە دەتوانیت پەنجە بەکار بهێنیت بۆ کردنەوەی iPad Airەکەت و چوونە ژووەرەوەی ئەپەکان.
             

ئێکسسواراتە پەیوەندیدارەکان

بەرهەمە پەیوەندیدارەکان

مەودای نرخ: د.ع 830,000 تا د.ع 970,000

دیاریکردنی هەڵبژاردەکان ئەم بەرهەمە چەند گۆڕانکارییەکی هەیە. هەڵبژاردەکان دەکرێت دیاریبکرێن لە پەڕەی بەرهەمەکە.
Sale!

مەودای نرخ: د.ع 880,000 تا د.ع 1,780,000

دیاریکردنی هەڵبژاردەکان ئەم بەرهەمە چەند گۆڕانکارییەکی هەیە. هەڵبژاردەکان دەکرێت دیاریبکرێن لە پەڕەی بەرهەمەکە.

مەودای نرخ: د.ع 1,150,000 تا د.ع 2,065,000

دیاریکردنی هەڵبژاردەکان ئەم بەرهەمە چەند گۆڕانکارییەکی هەیە. هەڵبژاردەکان دەکرێت دیاریبکرێن لە پەڕەی بەرهەمەکە.