iMac (قەبارەی 24 ئینج، M4)

SKU N/A Category نیشانەی بازرگانی:

iMac. دێسکتۆپێک کە هەموو شتێک لەناو خۆیدایە. بەهێز کراوە بە چیپی M4، گەڕان لە ئینتەرنێت و فرەکرداری لەنێوان ئەپەکاندا یەکجار خێران. شاشەیەکی ڕێتینای 24 ئینجی 4.5Kی هەیە لە دیزاینێکی ئایکۆنیدا و کامێرایەکی پێشکەوتوو و مایک و بڵندگۆ لە خۆیدایە. iMac بلیمەتانەیە بۆ ئیش و بۆ یاری.

داشکانی 5% بۆ خوێندکار و مامۆستا

گەرەنتیی یەک ساڵ

کیبۆردی ئینگلیزی و عەرەبی

ئامێرە کۆنەکەت ئاڵوگۆڕ بکە

گەیاندنی خۆڕایی لەناو عێراق

شیاوە بۆ تایبەتکردن

مەودای نرخ: د.ع 1,935,000 تا د.ع 2,810,000

تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان

  • پڕ بە پێستی شوێنەکەتە—دێسکتۆپێکە هەموو شتەکانی لەناو خۆیدا دیزاین کراوە و بێوێنە تەنکە، حەفت ڕەنگی بەرچاوی هەیە و ستایڵی شوێنەکەت دەباتە ئاستێکی تر.
  • بەهێزکراو بە چیپی M4—لەگەڵ چیپی M4 کاری زیاتر خێراتر بکە. لە دەستکاریکردنی وێنەوە بگرە تا دەگاتە دروستکردنی پرێزنتەیشن و یاریکردن، ئیش و یاریکردن لە خێرایی دەفڕن.
  • شاشەیەکی خەیاڵبەر—شاشەیەکی ڕێتینای 24 ئینجی 4.5Kی هەیە کە درەوشاوەییەکەی 500 نیتە و پاڵپشتی لە یەک ملیار ڕەنگ دەکات.
  • کامێرا و دەنگێکی پێشکەوتوو—هەموو شتێک جوان دێتە بەر چاوان و خۆش دێتە بەر گوێیان لەگەڵ کامێرایەکی 12MP Center Stage و سێ مایکی کوالێتی ستۆدیۆ و شەش بڵندگۆ بە تایبەتمەندیی دەنگی بۆشایی (Spatial Audio).
  • ئەپەکان لەگەڵ چیپی Apple دەفڕن—گشت بەرنامە دڵخوازەکانت یەکجار خێران لەسەر macOS، لەوانە Microsoft Excel و Adobe Photoshop و Zoom.
  • ئەگەر iPhoneت خۆش بوێت، Macیشت خۆش دەوێت—Mac وەک جادوو لەگەڵ ئامێرەکانی تری Apple کار دەکات. بە بەکارهێنانی iPhone Mirroring هەر چییەک لەسەر iPhoneەکەتە، بیبینە و کۆنتڕۆڵی بکە. شتێک لەسەر iPhone لەبەر بگرەوە و لەسەر Mac بیلکێنە. بە Messages نامە بنێرە یان Macەکەت بەکار بهێنە بۆ کردن و وەڵامدانەوەی تەلەفۆنەکانی FaceTime.
  • هەموو شتێک بە یەک ببەستەوە—iMac خاوەن چوار دەرچەی Thunderbolt 4ە—بژاردەی ئێکسسواراتەکانت فراوان بکە و داتایەکانت بە خێرایی ڕووناکی بگوازەوە. دوو شاشەی دەرەکیی 6K پەیوەست بکە تا کارەکانت لە ڕووبەرێکی گەورەدا ببینیت. هەروەهە لەگەڵ Wi-Fi 6E و Bluetooth 5.3 چێژ لە پەیوەستییەکی بێپچڕان ببینە.
  • تایبەتی و ئاسایش لە خودی خۆیدان—هەموو Macێک بەرگرییەکی پتەوی بەرامبەر ڤایرۆس و ماڵوێر هەیە. ئەگەر Macەکەت بزر ببێت یان بدزرێت، Find My یارمەتیت دەدات بیدۆزیتەوە. FileVault دڵنیات دەکاتەوە فایلەکانت ئینکریپت کراون و کەسانی تر دەستیان پێ ناگات. هەروەها نوێکردنەوە خۆڕاییەکانی ئاسایش Macەکەت بە پارێزراوی دەهێڵنەوە.
           

ئێکسسواراتە پەیوەندیدارەکان

بەرهەمە پەیوەندیدارەکان

نرخی پێشوو: د.ع 2,075,000.نرخی ئێستا: د.ع 1,700,000.

دیاریکردنی هەڵبژاردەکان ئەم بەرهەمە چەند گۆڕانکارییەکی هەیە. هەڵبژاردەکان دەکرێت دیاریبکرێن لە پەڕەی بەرهەمەکە.
Sale!