مەرج و ڕێساکانی گەرەنتی لە ئای سەنتەر

  1. سنوورە ستانداردەکانی گەرەنتی: گشت ئەو بەرهەمانەی Apple کە لە ئای سەنتەر دەکڕدرێن گەرەنتیی سنوورداری Apple دەیانگرێتەوە، کە ئەمانە لەخۆ دەگرێت:
    • یەک ساڵ گەرەنتی بۆ کێشە کارگەییەکان لە پێکهاتە و دروستکردنیدا کە لە ڕێکەوتی چالاککردن یان کڕینەوە دەست پێ دەکات. ئەمانە تەنیا گۆڕینی پارچە تێکچووەکە دەگرنەوە، نەک تەواوی ئامێرەکە.
    • لە ئامێری iPhone و MacBook، تەنیا پارچە تێکچووەکە دەگۆڕدرێن نەک تەواوی ئامێرەکە.
    • لە ئامێرەکانی تری وەک iPad، تەواوی ئامێرەکە دەگۆڕدرێت کاتێک هەبوونی کێشە کارگەییەکە پشتڕاست دەکرێتەوە.
    • ئەو پارچانەی ناوەندەکانی چاککردنەوەی ئای سەنتەر دەیانگۆڕن، 90 ڕۆژ گەرەنتییان لەگەڵ دەبێت. ئەم گەرەنتییە لە ناوەندە باوەڕپێکراوەکانی چاککردنەوەی Apple (AASP) لە جیهان کاری پێ دەکرێت، کە ئای سەنتەر یەکێکە لەوان.
  2. سیاسەتی دوو ساڵ گەرەنتی لە ئای سەنتەر: وەک بەشێک لە پابەندیمان بە کوالێتییەوە، ئای سەنتەر ساڵێک زیاتر گەرەنتیی خۆڕایی پێشکەش دەکات بۆ هەندێک ئامێری دیاریکراو، بۆ نموونە گشت مۆدێلەکانی iPhone، بە مەرجێک ڕاستەوخۆ لە ئای سەنتەرەوە کڕدرابن. ئەم گەرەنتییە زیادەیە هەمان مەرجە سنووردارەکانی Apple دەگرێتەوە. گەرەنتیی ساڵی دووەم لەلایەن ئای سەنتەرەوە پێشکەش دەکرێت و ناوخۆییە، نەک Apple پێشکەشی بکات.
  3. دەرەوەی گەرەنتی: گەرەنتی ئەم حاڵەتانە ناگرێتەوە:
    • زیان لە ئەنجامی ڕووداوەکانەوە (لەوانە تێچوونی شلە، کەوتن، یان شکان، هتد).
    • دەستکاری و چاککردنەوەیەک لایەنێکی تر ئەنجامی دابێت.
    • بەکارهێنانی ئاسایی (بۆ نموونە تەندروستیی پاتری بگاتە خوار 80٪، ڕووشان، یان شوخت).
    • ئامێری بزربوو یان دزراو.
    • کێشەی پەیوەست بە سۆفتوێر، ئەگەر بە هۆی هاردوێرەوە ڕووی نەدابێت پاش پشتڕاستکردنەوە.
  4. پڕۆسە و پێویستییەکانی خزمەتگوزاری: بۆ داواکردنی خزمەتگوزاری:
    • ئامێرەکەت بهێنە ناوەندێکی خزمەتگوزاریی ئای سەنتەر.
    • پسوولەی ئۆرجیناڵی کڕینەکە لەگەڵ خۆت بهێنە.
    • پێویستە ژمارەی سێریاڵی ئامێرەکە لەگەڵ تۆماری ئای سەنتەر هەمان ژمارە بێت.
    • پێویستە تایبەتمەندیی ”دۆزینەوەی ئامێرەکەم” (Find My Device) پێش ڕادەستکردن ڕابگیرێت.
    • تەنیا تەکنیشنە باوەڕپێکراوەکانی ئای سەنتەر جۆری خزمەتگوزارییە پێویستەکە دیاری دەکەن، کە ڕەنگە تەنیا گۆڕینی ئەو پارچەیە بگرێتەوە کە کێشەی هەیە، نەک گۆڕینی تەواوی ئامێرەکە.
    • پشکنین و چاککردنەوە دەکرێت کەمتر لە ڕۆژێکیان پێ بچێت تا حەفت ڕۆژ یان زیاتر، بە پێی بەردەستبوونی پارچەکان.
  5. بەرپرسیارێتیی داتاکان: کڕیاران پێویستە باکئەپێک لە داتاکانی خۆیان هەڵبگرن پێش ڕادەستکردنی ئامێرەکانیان بۆ چاککردنەوە. ئای سەنتەر بەرپرسیار نییە ئەگەر داتاکان لەدەست بچن لە کاتی پڕۆسەی چاککردنەوە.
  6. خزمەتگوزاری دوای تەواوبوونی گەرەنتی: ئەگەر ئامێرەکەت گەرەنتییەکەی بەسەر چووبێت (تەنانەت ساڵی دووەمیش)، ئای سەنتەر چاککردنەوە پێشکەش دەکات بە پارچەی ئۆرجیناڵی Apple، پێشوەختە لە تێچووی خەمڵێنراو ئاگادار دەکرێیتەوە.
  7. دیاریکردنی بەرپرسیارێتی: بە پێی یاسا، نە Apple و نە ئای سەنتەر هیچ بەرپرسیارێتییەک بۆ زیانە ناڕاستەوخۆکان لەخۆ ناگرن، وەک لەدەستدانی داتا، یان وەستانی ئیش و کار، یان لەدەستدانی قازانج بە هۆی خزمەتگوزاریی چاککردنەوە.
  8. یاسای کارپێکراو: ئەم ڕێککەوتنە پابەندی ڕێساکانی کۆماری عێراقە. هەروەها گەرەنتیی سنوورداری Apple پابەندی مەرجە جیهانییەکانییەتی کە لەم ماڵپەڕەیان بەردەستە: apple.com/legal/warranty