iPad mini (A17 Pro)

SKU N/A Category نیشانەی بازرگانی:

iPad mini. هەڵگرتنی ئاسانە و تواناکانی باوەڕپێنەکراون، چیپی زۆر خێرای A17 Proی لەسەر جێگیر کراوە و شاشەیەکی لیکوید ڕێتینای 8.3 ئینجی هەیە. هەروەها Apple Pencil Pro لەگەڵی کار دەکات، بۆیە دەتوانیت لە هەموو شوێنێک بخوێنیت و ئیش بکەیت و یاری بکەیت و شت دروست بکەیت.

گەرەنتیی دوو ساڵ

ئامێرە کۆنەکەت ئاڵوگۆڕ بکە

گەیاندنی خۆڕایی لەناو عێراق

مەودای نرخ: د.ع 720,000 تا د.ع 1,335,000

تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان

  • شاشەیەکی لیکوید ڕێتینای 8.3 ئینج—شاشە جوان و لیکوید ڕێتینایەکەی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی لەخۆ گرتووە، وەک ڕەنگە زۆرەکانی P3 و True Tone و وێنەدانەوەی یەکجار کەم، کە وایان لێ کردووە سەرنجڕاکێش دەربکەوێت.
  • ئەدا و بیرگە—چیپی زۆر خێرای A17 Pro ئەدایەکی بەهێز پێشکەش دەکات و گڕافیکەکانی بۆ یاریکردن یەکجار خێران. تەمەنی پاترییەکەی ڕۆژێکی تەواو دەکات، بۆیە iPad mini هەمیشە ئامادەی گشت کردارێک و پڕۆژەیەکە. بیرگەکەی لە 128 گێگابایتەوە دەست پێ دەکات بۆ هەموو ئەپ و مۆسیقا و فیلم و شتەکانی ترت.
  • سیستەمی iPadOS + ئەپەکان—سیستەمی iPadOS وای لە iPad کردووە بەرهەمدارتر و ئاسانتر و فرەچەشنتر بێت. لەگەڵ iPadOS چەند ئەپێک لە هەمان کاتدا بکەرەوە، قەڵەمی Apple Pencil بەکار بهێنە بۆ نووسین لە هەر خانەیەکی نووسین بێت بە Scribble و وێنەکان دەستکاری بکە و هاوبەشیان بکە. iPad mini خۆی ئەپە بنەڕەتییەکانی لەگەڵە، وەک Safari و Messages و Keynote، لەگەڵ بەردەستبوونی یەک ملیۆن ئەپ لە App Store کە بە تایبەتی بۆ iPad دیزاین کراون.
  • قەڵەمی Apple Pencil و Smart Folio—لەگەڵ Apple Pencil Pro دەکرێ iPad mini ببێتە کانڤاسێکی بێوێنەی وێنەکێشان و باشترین ئامێری دنیا بۆ تێبینی نووسینەوە. هەروەها Apple Pencil (USB-C)یش لەگەڵ iPad mini کار دەکات. بۆ پاراستنی iPad miniیەکەت و ڕاگرتنی، دەتوانی کەڤەرە تەنکەکانی Smart Folio بەکار بهێنیت کە بە چوار ڕەنگ بەردەستن. ئێکسسواراتەکان بە جودا دەفرۆشرێن.
  • کامێرای پێشکەوتوو—iPad min کامێرای پێشەوەی 12 مێگاپێکسڵی ئەڵتڕا وایدە و تایبەتمەندیی Center Stageی هەیە بۆ کۆنفڕانسی ڤیدیۆیی و سێڵفیگرتن. کامێرای دواوەی 12 مێگاپێکسڵە و فراوانە و فلاشی True Toneی هەیە، بۆیە گونجاوە بۆ سکانکردنی بەڵگەنامە و وێنەگرتن و ڤیدیۆ تۆمارکردنی 4K.
  • پەیوەستبوون—Wi-Fi 6E پەیوەستبوونێکی خێرا و بێوایەرت پێشکەش دەکات بۆ گواستنەوەی خێرای فایلی گەورەی وێنە و بەڵگەنامە و ڤیدیۆکان. کاتێکیش کە لە وایفای دووریت، 5Gی زۆر خێرا دەرفەتت پێ دەدات لە شوێنی تریش پەیوەست بمێنیتەوە. هەروەها لەگەڵ پەیوەستکەری USB-C خێرایی زیاتر بەدەست بهێنە.
  • کردنەوە و پارەدان بە پەنجەمۆر—پەنجەمۆر لەگەڵ دوگمەکەی سەرەوەی دانراوە، بۆیە دەتوانیت پەنجەمۆری خۆت بەکار بهێنیت بۆ کردنەوەی iPadەکەت و چوونە ژوورەوەی ئەپەکان و پارەدانی پارێزراو بە Apple Pay.
         

ئێکسسواراتە پەیوەندیدارەکان

بەرهەمە پەیوەندیدارەکان