iPad (A16)

SKU N/A Category نیشانەی بازرگانی:

iPadی قەبارە 11 ئینج ئێستا لە جاران بەتواناترە لەگەڵ چیپی A16 و شاشەی لیکوید ڕێتینا و کامێرای پێشکەوتوو و Wi-Fi 6ی خێرا و 5G و پەیوەستکەری USB-C، بە چوار ڕەنگی جوان. iPad ڕێگەیەکی بەهێز دەخاتە ڕوو بۆ دروستکردن و پەیوەست مانەوە و ئەنجامدانی کارەکان—هەموو ئەمانە بە نرخێکی زۆر گونجاو.

گەرەنتیی دوو ساڵ

ئامێرە کۆنەکەت ئاڵوگۆڕ بکە

گەیاندنی خۆڕایی لەناو عێراق

مەودای نرخ: د.ع 500,000 تا د.ع 1,105,000

تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان

  • شاشەی لیکوید ڕێتینای 11 ئینج—شاشە جوانە لیکوید ڕێتیناکەی ڕێگەیەکی ناوازەیە بۆ سەیرکردنی فیلم یان کێشانی شاکاری داهاتووت. تایبەتمەندی True Tone شاشە ڕێک دەخات لەگەڵ پلەی گەرمیی ڕەنگەکانی ژوور تاوەکو بینین ئاسوودە بێت لەناو هەر ڕووناکییەکدا بێت.
  • ئەدا و بیرگە—چیپی زۆر خێرای A16 ئەدایەکی باشتر پێشکەش دەکات بۆ چالاکییە دڵخوازەکانت. تەمەنی پاترییەکەی ڕۆژێکی تەواو دەکات، بۆیە دەرەجە یەکە بۆ نقوومبوون لەناو یارییەکان و دەستکاریی وێنە و ڤیدیۆکان. بیرگەکەی لە 128 گێگابایتەوە دەست پێ دەکات تاوەکو 512 گێگابایت.
  • سیستەمی iPadOS + ئەپەکان—سیستەمی iPadOS وای لە iPad کردووە بەرهەمدارتر و ئاسانتر و فرەچەشنتر بێت. لەگەڵ iPadOS چەند ئەپێک لە هەمان کاتدا بکەرەوە، قەڵەمی Apple Pencil بەکار بهێنە بۆ نووسین لە هەر خانەیەکی نووسین بێت بە Scribble و وێنەکان دەستکاری بکە و هاوبەشیان بکە. iPad خۆی ئەپە بنەڕەتییەکانی لەگەڵە، وەک Safari و Messages و Keynote، لەگەڵ بەردەستبوونی یەک ملیۆن ئەپ لە App Store کە بە تایبەتی بۆ iPad دیزاین کراون.
  • قەڵەمی Apple Pencil و Magic Keyboard Folio—لەگەڵ Apple Pencil (USB-C) دەکرێ iPad ببێتە کانڤاسێکی بێوێنەی وێنەکێشان و باشترین ئامێری دنیا بۆ تێبینی نووسینەوە. Magic Keyboard Folio دیزاینێکی دوو پارچەی هەیە، کیبۆردەکەی لێ دەکرێتەوە و پانێڵێکی پارێزەری هەیە بۆ پشتەوە کە هەر دووکیان موگناتیسیانە بە iPadەوە دەنووسێن. Apple Pencil (نەوەی یەکەم)یش لەگەڵ iPad کار دەکات.
  • کامێرای پێشکەوتوو—iPad کامێرای پێشەوەی 12 مێگاپێکسڵە و تایبەتمەندیی Center Stageی هەیە کە وا دەکات دەرەجە یەک بێت بۆ تەلەفۆنی ڤیدیۆیی و سێڵفیگرتن. کامێرای دواوەی 12 مێگاپێکسڵە و فراوانە، بۆیە گونجاوە بۆ سکانکردنی بەڵگەنامە و وێنەگرتن و ڤیدیۆ تۆمارکردنی 4K.
  • پەیوەستبوونی خێرای Wi-Fi 5G و خانەیی—Wi-Fi 6 پەیوەستبوونێکی بێوایەری خێرات پێشکەش دەکات بۆ داگرتنی فایل و یاریکردنی یارییە فرەیاریزانەکان و پێکردنی فیلم و بەسەربردنی کات لەگەڵ هاوڕێیان و شتی تر. هەروەها لەگەڵ توانای خانەیی 5G، بژاردەی ئەوەت هەیە هەر پەیوەست بمێنیتەوە ئەو کاتانەشی کە Wi-Fi بەردەست نییە و داتا پلانێکی گونجاوی بۆ زیاد بکەیت بە گوێرەی پێویستییەکانت.
  • کردنەوە بە پەنجەمۆر—دوگمەکەی سەرەوەی پەنجەمۆری هەیە، بۆیە دەتوانیت پەنجە بەکار بهێنیت بۆ کردنەوەی iPadەکەت و چوونە ژووەرەوەی ئەپەکان.
                       

ئێکسسواراتە پەیوەندیدارەکان

بەرهەمە پەیوەندیدارەکان

مەودای نرخ: د.ع 405,000 تا د.ع 845,000

دیاریکردنی هەڵبژاردەکان ئەم بەرهەمە چەند گۆڕانکارییەکی هەیە. هەڵبژاردەکان دەکرێت دیاریبکرێن لە پەڕەی بەرهەمەکە.
Sale!