Search
Close this search box.

iPhone 16 Pro Max

iPhone 16 Pro Max. دیزاینێکی نایابی تیتانیۆم، کۆنتڕۆڵی کامێرا، 4K Dolby Vision بە 120 فرەیم لە چرکەیەکدا، چیپی A18 پڕۆ.

گەرەنتیی دوو ساڵ

دوو سیم (nano-SIM + eSIM)

 

تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان

  • دیزاینێکی نایاب لە تیتانیۆم—iPhone 16 Pro Max دیزاینێکی بەهێز و سووکەڵەی هەیە لە تیتانیۆم، بە شاشەیەکی سووپەر ڕێتینا XDRـی گەورەترەوە بە قەبارەی 6.9 ئینج. بە شێوەیەکی بەرچاو بەرگەگرتنی زیاترە بە هۆی دوایین نەوەی ماددەی قەڵغانی سیڕامیکییەوە کە دوو هێندە پتەوترە لە شووشەی گشت مۆبایلێکی تری هۆشمەند.
  • کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی کامێرا—کۆنتڕۆڵی کامێرا ڕێگەیەکی ئاسانترت دەخاتە بەردەست بۆ ئەوەی خێرا ئامرازەکانی کامێرا بەکار بهێنیت، بۆ نموونە زوومکردن یان قووڵیی بوار، بۆیە دەتوانیت لە کاتی خۆیدا وێنەی پێرفێکت بچرکێنیت.
  • چرکاندنی سەرسوڕهێن—سوپاس بۆ کامێرای پێشکەوتووتری ئەڵتڕا وایدی 48MP، کە دەتوانیت وردەکاریی جادوویی بچرکێنیت لە وێنە ماکڕۆکان و کاتی جووڵەکان و گۆشەفراوانەکان. دەتەوێت لە دوورتر وێنەی ڕوونتر بگریت؟ کامێرای تەلەفۆتۆی 5x بۆی ئاسان کردوویت.
  • ڤیدیۆی پڕۆ—ڤیدیۆیەکانت بۆ ئاستێکی تەواو نوێ بەرز بکەوە لەگەڵ 4K Dolby Visionـی 120 فرەیم لە چرکەیەکدا—کە کارا کراوە بە کامێرای 48MP Fusion—هەروەها چەند مایکێکی کوالێتی ستۆدیۆ بۆ دەنگ تۆمارکردن بە کوالێتیی بەرزتر. ستۆدیۆیەکی پڕۆ لەناو گیرفانتە.
  • ستایڵە فۆتۆگڕافییەکان—دوایین نەوەی ستایڵە فۆتۆگڕافییەکان بوارێکی فراوانتری داهێنانت پێ دەبەخشن، بۆیە دەتوانیت گشت وێنەیەک وا لێ بکەیت زیاتر لە خۆتەوە نزیک بێت. سوپاس بۆ پێشکەوتنەکانی پڕۆسێسکردنی وێنە، ئێستا دەتوانیت وێنە لەنێوان ستایڵەکان ئاڵوگۆڕ بکەیت هەر کاتێک بتەوێت.
  • هێزی A18 پڕۆ—چیپی A18 پڕۆ وای کردووە تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی وێنە و ڤیدیۆی وەک کۆنتڕۆڵی کامێرا بەردەست ببن و ئەدایەکی بێوێنەی گڕافیکی بۆ یاریکردنی AAA پێشکەش دەکات.
  • بازێکی گەورە لە تەمەنی پاتری—iPhone 16 Pro Max ئەدایەکی باوەڕپێنەکراو پێشکەش دەکات بۆ کەم بەکارهێنانی شەحن کە دەتوانێت تاوەکو 33 کاتژمێر ڤیدیۆ پێ بکات. لە ڕێی USB-C بارگاوی دەکرێتەوە یان بە لکاندنی بارگاویکەرەوەی MagSafe بۆ بارگاویکردنەوەیەکی خێراتری بێوایەر.
  • تایبەتکردنی iPhoneـەکەت—لە iOS 18 دەتوانیت ئایکۆنەکانی شاشەی سەرەکی بکەیتە ئەو ڕەنگەی خۆت حەزی پێ دەکەیت. لە ئەپی دیزاینکراوەی Photos وێنە و ڤیدیۆ دڵخوازەکانت خێراتر دەدۆزیتەوە. هەروەها لە iMessage دەتوانی ئیفێکتی جوان و جووڵاوە بۆ هەر وشە و ڕستەیەک و ئیمۆجییەک بێت زیادی بکەیت.
  • تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانی سەلامەتی—لەگەڵ تایبەتمەندیی ناسینەوەی پێکدادان، iPhone دەتوانێ پێکدادانی مەترسیداری ئۆتۆمبێل هەست پێ بکات و لە جیاتی تۆ تەلەفۆن بۆ یارمەتی بکات ئەگەر خۆت نەتتوانی.
         

ئێکسسواراتە پەیوەندیدارەکان

بەرهەمە پەیوەندیدارەکان

د.ع 600,000د.ع 645,000

دیاریکردنی هەڵبژاردەکان ئەم بەرهەمە چەند گۆڕانکارییەکی هەیە. هەڵبژاردەکان دەکرێت دیاریبکرێن لە پەڕەی بەرهەمەکە.

د.ع 1,605,000د.ع 2,385,000

دیاریکردنی هەڵبژاردەکان ئەم بەرهەمە چەند گۆڕانکارییەکی هەیە. هەڵبژاردەکان دەکرێت دیاریبکرێن لە پەڕەی بەرهەمەکە.