Search
Close this search box.

Apple Watch Ultra 2 (نوێ)

Apple Watch Ultra 2، چڵەپۆپەی کاتژمێری وەرزشکردن و سەرکەشییەکان، ئێستا لە تیتانیۆمی ڕەشی گەشاوە بەردەستە. تەمەنی پاترییەکەی چەند ڕۆژێک دەکات، GPSـەکەی ورد و دووانە لەرەلەرە، هەروەها درەوشاوەترین شاشەی Appleـی هەیە تا ئێستا. کەیسێکی پتەوی تیتانیۆمی هەیە، ڕووێکی کریستاڵی یاقووتیی هەیە، لەگەڵ دوگمەیەکی کردار کە فرمانەکەی دەتوانرێ بگۆڕدرێت.

تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان

  • بۆچی Apple Watch Ultra 2—چڵەپۆپەی کاتژمێری وەرزش و سەرکەشییەکان ببینە. تایبەتمەندیی پێشکەوتووی لەخۆ گرتووە بۆ ڕاکەران، پایسکلسواران، مەلەوانان، شاخەوانان، ژێراوگەڕەکان، زۆری تر. کەیسی پتەوی تیتانیۆم، ئێستا بە ڕەنگی ڕەشی درەوشاوە بەردەستە. شاشەیەکی ڕێتینای سووپەر گەشاوەی Always-On. وردییەکی بێوێنەی GPSـی دوو لەرەلەری. تایبەتمەندیی بەهێزی تەندروستی و سەلامەتی و پەیوەستی. تەمەنی پاترییەکەی تاوەکو 36 کاتژمێرە بۆ بەکارهێنانی ئاسایی و تاوەکو 72 کاتژمێرە لە باری Low Power.
  • بێئەندازە پتەو، بێوێنە بەتوانا—کەیسی 49mmـی بەرهەڵستی داخوران کە لە تیتانیۆم دروست کراوە. ڕووێک لە کریستاڵی یاقووتی. تاجێکی گەورەی دیجیتاڵی و دوگمەیەکی کردار کە فرمانەکەی دەگۆڕدرێت بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ کۆنتڕۆڵی ژمارەیەک لە فرمانە جیاوازەکان بکەیت. بە گوێرەی پێوانەی سەربازیی ئەمریکیی MIL-STD 810H تاقی کراوەتەوە. تاوەکو 100 مەتر قووڵایی بەرگەی ئاو دەگرێت.
  • ئازادیی خانەیی—بە پلانێکی خزمەتگوزاریی خانەیی (سیم) دەتوانیت تەلەفۆن بکەیت و نامە بنێریت بەبێ ئەوەی iPhoneـەکەتت لەلا بێت. مۆسیقا و پۆدکاستە دڵخوازەکانت دابگیرسێنە. لە Maps ئاڕاستەکان وەربگرە.
  • ڕاهێنانەکانت بگەیێنە ئەوپەڕی—لە ئەپی Workout پێوانە و بینین و ئەزموونی پێشکەوتوو هەیە، لەوانە زۆنەکانی لێدانی دڵ و ڕاهێنانە تایبەتەکان و قورسیی مەشقەکان، کە تێگەیشتنێکت بۆ دەخەنە ڕوو سەبارەت بە کاریگەریی مەشقەکانت لەسەر لاشەت بە تێپەڕبوونی کات.
  • بۆ ڕاکەران—GPSـی وردی دووانە لەرەلەر بۆ وردییەکی نایاب. پێوانەی پێشکەوتووی ڕاکردن تا تێبگەیت چەند ڕاکردنەکانت کاریگەرن. ڕاهێنانەکان دەکرێ تایبەت بکرێن لەوانە خۆگەرمکردنەوە و پشوودان و کۆتایی پێ هێنان.
  • بۆ پایسکلسواران—پێوانەکردنە بەهێزەکان پایسکلوارییەکەت دەبەنە ئاستی داهاتوو. لە بینینی ڕاهێنانەکان دەتوانیت خێرایی و لێدانی دڵ و بەرزییەکان ببینیت. دەست بە ڕاهێنانی پایسکلسواری بکە لە کاتژمێرەکەتەوە و خۆکارانە وەک چالاکییەکی زیندوو لەسەر iPhoneـەکەت دەردەکەوێت، تا ئاسانتر بیبینیت. هەروەها دەتوانیت ڕاستەوخۆ بە ئێکسسواراتە بلووتووثەکانەوە پەیوەستی بکەیت.
  • بۆ شاخەوانان—بە نەخشە ئۆفڵاینەکان دەتوانین تەنیا بە Apple Watchـەکەت شوێنەکان بدۆزیتەوە. لە ئەپی Compass ئامرازە بنەڕەتییەکانی شوێن گەڕانی تێدایە، وەک بەرزیی ڕووی دەریا و هێڵەکانی پانی و درێژی. هەروەها دوایین شوێن ببینە کە تێیدا هێڵەکەت شەبەکەی هەبووە. شوێنەکەت لە ڕێی خاڵەکانی ڕۆیشتنی قیبلەنماوە نیشان بکە. دەتوانیت Backtrack بەکار بهێنێت تا هەنگاو بە هەنگاو بچیتەوە ئەو شوێنەی لێیەوە هاتوویت.
  • بۆ مەلەوانان—خۆکارانە جەولە و شۆت و سێتەکان و ڕاهێنانە تایبەتەکان تۆمار دەکات. مەلەوانانی ئاوی کراوە دەتوانن ڕێڕەوی ڕاهێنانەکانیان لەسەر نەخشە ببینن لە پوختەی مەشقەکانیان. هەروەها لە ئەپی Tides دەتوانیت بارودۆخی شەپۆڵەکانی زیاتر لە 115,000 کەنار دەریا ببینیت لە تەواوی جیهان.
  • بۆ ژێراوگەڕان—ئەپی Oceanic+ توانای تەواوی هەژمارکردنی ژێراوکەوتنەکانی هەیە. هەست بە قووڵایی 40 مەتر دەکات و پلەی گەرمیی ئاو دەخوێنێتەوە. خاوەن بڕوانامەی EN13319ـە.
  • تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی تەندروستی و سەلامەتی—کاتێک لێدانی دڵت بەرز دەبێتەوە یان نزم دەبێتەوە، ئاگادارت دەکاتەوە. دەتوانیت چاودێریی ئۆکسجینی ناو خوێنت بکەیت. دەتوانیت ببینیت لە قۆناغەکانی خەوتن چەند کاتت بەسەر بردووە لە REM و Core و Deep Sleep. هەروەها دەتوانیت پێوانە تەندروستییەکانی شەوانت ببینیت. خۆکارانە پەیوەندی لەگەڵ خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکان دەبەستێت لە کاتی ڕوودانی بەربوونەوەیەکی توند یان پێکدادانێکی سەختی ئۆتۆمبێل. هەروەها خۆت تەلەفۆن بۆ فریاگوزاری بکە یان بە داگرتنی دوگمەیەک دەنگدانەوەی سیرن چالاک بکە.
             

ئێکسسواراتە پەیوەندیدارەکان

بەرهەمە پەیوەندیدارەکان

د.ع 600,000د.ع 645,000

دیاریکردنی هەڵبژاردەکان ئەم بەرهەمە چەند گۆڕانکارییەکی هەیە. هەڵبژاردەکان دەکرێت دیاریبکرێن لە پەڕەی بەرهەمەکە.

د.ع 1,265,000د.ع 1,730,000

دیاریکردنی هەڵبژاردەکان ئەم بەرهەمە چەند گۆڕانکارییەکی هەیە. هەڵبژاردەکان دەکرێت دیاریبکرێن لە پەڕەی بەرهەمەکە.

د.ع 1,605,000د.ع 2,385,000

دیاریکردنی هەڵبژاردەکان ئەم بەرهەمە چەند گۆڕانکارییەکی هەیە. هەڵبژاردەکان دەکرێت دیاریبکرێن لە پەڕەی بەرهەمەکە.