Search
Close this search box.

Apple Watch Series 10

کاتژمێری Apple Watch Series 10 ببینە. شاشەیەکی گەورەتر بە ڕووبەرێکی فراوانتر و دیزاینێکی تەنکتر و سووکەڵەترەوە. تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی وەرزشکردن و تەندروستیی تێدایە و خێرا بارگاوی دەبێتەوە.

تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان

  • بۆچی Apple Watch Series 10—شاشەیەکی گەورەتر کە ڕووبەرەکەی تاوەکو سەدا 30 زیاترە. دیزاینێکی تەنکتر و سووکەڵەتر و ئاسوودەتر. تایبەتمەندییە پێشکەوتووە تەندروستی و وەرزشییەکان تێگەیشتنی نایابت بۆ دەخەنە ڕوو. تایبەتمەندییەکانی سەلامەتی بە فریاگوزارییەوە پەیوەستت دەکەن بۆ کاتی پێویستی. بارگاویکردنەوەی خێراتر کە تا سەدا 80 بارگاوی دەبێتەوە لە ماوەی 30 خولەکدا.
  • تێگەیشتنە پێشکەوتووەکانی تەندروستی—کاتێک لێدانی دڵت بەرز دەبێتەوە یان نزم دەبێتەوە، ئاگادارت دەکاتەوە. دەتوانیت چاودێریی ئۆکسجینی ناو خوێنت بکەیت. دەتوانیت ببینیت لە قۆناغەکانی خەوتن چەند کاتت بەسەر بردووە لە REM و Core و Deep Sleep. هەروەها لە ئەپی Vitals دەتوانیت پێوانە تەندروستییەکانی شەوانت ببینیت بۆ لێدانی دڵ و هەناسەدان و زۆر شتی دیکە.
  • پەیوەستبوونی خانەیی—لەگەڵ پلانێکی خزمەتگوزاریی خانەیی (سیم) دەتوانیت نامە بنێریت و تەلەفۆن بکەیت و گوێ لە مۆسیقا بگریت بەبێ ئەوەی iPhoneـەکەتت لەلا بێت.
  • هاوڕێیەکی بەهێزی وەرزشکردن—لەگەڵ ئەڵقەکانی چالاکی (Activity Rings) گشت شێوازەکانی جووڵەکردن بپێوە، کە بە گوێرەی شێوازی ژیانی تۆ خۆی دەگونجێنێت. لەگەڵ ئەپی Workout پێوانەی پێشکەوتووی زنجیرەیەک لە وەرزشەکان دەتوانیت تۆمار بکەیت. هەستەوەرەکانی قووڵی و پلەی گەرمیی ئاو بەکار بهێنە بۆ سەرکەشییە ئاوییەکانت.
  • تایبەتمەندییە داهێنەرانەکانی سەلامەتی—ناسینەوەی بەربوونەوە و ناسینەوەی پێکدادان دەتوانن بە خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکانەوە پەیوەستت بکەن خوانەخواستە لە ڕووداوێک بە خراپی بکەویت یان تووشی پێکدادانێکی توندی ئۆتۆمبێل ببیت. Emergency SOS یارمەتیت دەدات تەلەفۆن بۆ فریاگوزاری بکەیت تەنیا بە داگرتنی دوگمەیەک. تایبەتمەندیی Check In خۆکارانە کەسێکی خۆشەویستت ئاگادار دەکاتەوە کاتێک دەگەیتە ئەو شوێنەی مەبەستتە.
  • خۆڕاگرییەکی باوەڕپێنەکراو—بەرهەڵستیی درز و شکان دەکات و خاوەن بڕوانامەی IP6Xـە بۆ بەرهەڵەستیی تەپوتۆز و 50 مەتر قوڵایی ئاو.
  • بێلایەنی لە کاربۆن—Apple Watch Series 10 بێلایەنە لە کاربۆن کاتێک لەگەڵ چەند باندێکی دیاریکراودا بەکار دێت. زیاتر لە بارەی پابەندییەکانی Apple بە پرسەکانی ژینگە بخوێنەوە لە apple.com/2023.
  • لەگەڵ گشت ئامێرە Appleـەکانت کار دەکات—بە ئاسانی لەگەڵ ئامێرە Appleـەکانت کار دەکات، بۆ نموونە خۆکارانە Macـەکەت دەکاتەوە. دووری و ئاڕاستەی وردی iPhoneـەکەت ببینە لەگەڵ Precision Finding لەسەر مۆدێلە پاڵپشتکراوەکانی iPhone.
  • تایبەتکردن بە ئاسانی—دەستبەندەکان بە کۆمەڵێک ستایڵ و ماددە و ڕەنگی جودا بەردەستن و ڕووی کاتژمێرەکە بە تەواوی دەگۆڕدرێت، بۆیە دەتوانیت کاتژمێرەکەت وا لێ بکەیت ڕێک لەگەڵ جەو و ساتەکانت بگونجێت.
             

ئێکسسواراتە پەیوەندیدارەکان

بەرهەمە پەیوەندیدارەکان

دیاریکردنی هەڵبژاردەکان ئەم بەرهەمە چەند گۆڕانکارییەکی هەیە. هەڵبژاردەکان دەکرێت دیاریبکرێن لە پەڕەی بەرهەمەکە.

د.ع 1,265,000د.ع 1,730,000

دیاریکردنی هەڵبژاردەکان ئەم بەرهەمە چەند گۆڕانکارییەکی هەیە. هەڵبژاردەکان دەکرێت دیاریبکرێن لە پەڕەی بەرهەمەکە.

د.ع 1,605,000د.ع 2,385,000

دیاریکردنی هەڵبژاردەکان ئەم بەرهەمە چەند گۆڕانکارییەکی هەیە. هەڵبژاردەکان دەکرێت دیاریبکرێن لە پەڕەی بەرهەمەکە.