Search
Close this search box.

AirPods Pro 2 (نوێ)

AirPods Pro 2—لە ئاستێکی پڕۆ، کپکردنەوەی چالاکی ژاوەژاو و دەنگی خۆگونجێن و باری شەفافیەت و دەنگی بۆشایی کەسی و تایبەتمەندییە تەندروستییەکانی بیستن لەخۆ دەگرێت، لەناویشیان کەمکردنەوەی دەنگی بەرز و باشترکردنی گفتوگۆ و دەنگی دەوروبەر.

تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان

  • دەنگێکی پێشەنگ—AirPods Pro 2 تایبەتمەندییە تەندروستییەکانی گوێگرتن لەخۆ دەگرێت، لەوانە کەمکردنەوەی دەنگی بەرز، باشترکردنی گفتوگۆ و دەنگەکانی دەوروبەر.
  • کۆنتڕۆڵکردنی ژیرانەی ژاوەژاو—کپکردنەوەی چالاکی ژاوەژاو تاوەکو دوو هێندە ژاوەژاوی دەوروبەر ناهێڵێت. باری شەفافیەت ڕێگەت دەدات گوێت لە جیهانی دەورت ببێت، تایبەتمەندیی “دەنگی خۆگونجێن” بە جوانی هەر دوو تایبەتمەندیی کپکردنەوەی چالاکی ژاوەژاو و باری شەفافیەت تێکەڵ بە یەک دەکات بۆ دروستکردنی باشترین ئەزموونی گوێگرتن لە هەر ژینگەیەکدا بێت. کاتێکیش لەگەڵ کەسێکی نزیک قسە دەکەیت، تایبەتمەندیی “وریایی گفتوگۆ” خۆکارانە دەنگی ئەو شتە کەم دەکاتەوە کە داتگیرساندووە.
  • کوالێتیی باشترکراوی دەنگ و تەلەفۆن—چیپی H2 کە Apple دیزاینی کردووە، دەتوانێ دەنگێکی قووڵی نقوومکەر دروست بکات. بزوێنەرێکە دیزاینێکی تایبەتی هەیە و ڕێژەی تێکدانی نزمە، گشت دەنگێک بە ئاستێکی بەرز و ڕوونییەکی بێوێنە دروست دەکات. تایبەتمەندیی “دابڕاندنی دەنگ” کوالێتیی تەلەفۆنەکان لە بارودۆخە ژاوەژاوییەکان باشتر دەکات.
  • پڕ بە گوێچکەی هەمووان—چوار جووت سەرە سیلیکۆنی لەگەڵدایە (XS و S و M و L) بۆ ئەوەی لەگەڵ شێوە جیاوازەکانی گوێچکە بگونجێت و بۆ درێژایی ڕۆژ ئاسوودە بێت. سەرەکان دەنگی دەرەوە دادەبڕێنن و AirPods Pro 2 لە شوێنی خۆیدا جێگیر دەکەن.
  • بەرهەڵستیی تەپوتۆز و ئارەقە و ئاو—هەر دووک AirPods Pro 2 و کەیسی بارگاویکردنەوەی MagSafe خاوەن IP54ـن بۆ بەرهەڵستیی تەپوتۆز و ئارەقە و ئاو، بۆیە لە بارودۆخی زیاتر دەتوانیت بە ئاسوودەیی گوێ بگریت.
  • دەنگی بۆشایی کەسی—بە دەنگێکەوە کە لەگەڵ شێوەی بێهاوتای گوێی تۆدا دەگونجێت و جووڵەی داینامیکی سەر دەناسێتەوە، AirPods Pro 2 ئەزموونێکی نایابی گوێگرتن دروست دەکات لە تەواوی دەوروبەرتدا. هەروەها دەتوانیت گوێ لە گۆرانی و بەرنامە و فیلمی دڵخوازت بگریت بە تایبەتمەندیی Dolby Atmos.
  • ئاستێکی بەرزتری کۆنتڕۆڵکردن—پەنجە بە قەدەکەیدا بهێنە، دایبگرە، یان پەنجەت لەسەری هەڵمەگرە بۆ جێبەجێکردنی فرمانەکانی پەخشکردن.
  • تەمەنی درێژی پاتری—تاوەکو 6 کاتژمێر گوێ بگرە کاتێک کپکردنەوەی چالاکی ژاوەژاو کارا کراوە. تاوەکو 30 کاتژمێر گوێگرتنیش بە بەکارهێنانی کەیسەکە کاتێک کپکردنەوەی چالاکی ژاوەژاو کارا کرابێت.
  • کەیسێکی بەتواناتر—بە تایبەتمەندیی Precision Finding بزانە AirPods Pro 2ـەکەت لە کوێیە و بڵندگۆیەکی ناوەکی هەیە. لووپێکی لانیاردیش کە یارمەتیت دەدات AirPods Pro 2 هەردەم لە نزیکتەوە بێت. بارگاوی بکەرەوە بە Apple Watch، کێبلی بارگاویکردنەوەی USB-C، یان بارگاویکەرەوەی Qi-certified.
           

ئێکسسواراتە پەیوەندیدارەکان

بەرهەمە پەیوەندیدارەکان

دیاریکردنی هەڵبژاردەکان ئەم بەرهەمە چەند گۆڕانکارییەکی هەیە. هەڵبژاردەکان دەکرێت دیاریبکرێن لە پەڕەی بەرهەمەکە.

د.ع 600,000د.ع 645,000

دیاریکردنی هەڵبژاردەکان ئەم بەرهەمە چەند گۆڕانکارییەکی هەیە. هەڵبژاردەکان دەکرێت دیاریبکرێن لە پەڕەی بەرهەمەکە.

د.ع 1,415,000د.ع 1,880,000

دیاریکردنی هەڵبژاردەکان ئەم بەرهەمە چەند گۆڕانکارییەکی هەیە. هەڵبژاردەکان دەکرێت دیاریبکرێن لە پەڕەی بەرهەمەکە.

د.ع 1,900,000د.ع 2,535,000

دیاریکردنی هەڵبژاردەکان ئەم بەرهەمە چەند گۆڕانکارییەکی هەیە. هەڵبژاردەکان دەکرێت دیاریبکرێن لە پەڕەی بەرهەمەکە.