Search
Close this search box.

AirPods Max (نوێ)

AirPods Max نایابترین ئەزموونی گوێگرتن دەبەخشێت. ئێستا بە پێنج ڕەنگی نوێ. بزوێنەرێکی دیزاینکراوی Apple دەنگێکی ئاست بەرز دروست دەکات. گشت وردەکارییەک، لە چوارچێوەکەیەوە بگرە تا دەگاتە بەتانیی گوێیەکان، بۆ ئەوە دیزاین کراون پڕ بە گوێیەکان بن. کپکردنەوەی ئاست پڕۆی چالاکی ژاوەژاو، ژاوەژاوی دەرەوە بلۆک دەکات، لە کاتێکدا باری شەفافیەت لە پەیوەندیتدا دەهێڵێتەوە لەگەڵ ژینگەی دەوروبەرت. هەروەها بە پەیوەستکەرێکی USB-C نوێ کراوەتەوە بۆ بارگاویکردنەوەی ئاسانتر.

تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان

  • بێوێنەترین ئەزموونی گوێگرتن لەسەر سەرت—ئەو داینامیک دڕایڤەرەی Apple دیزاینی کردووە، دەنگێکی ئاست بەرز دروست دەکات. دەنگی کۆمپیوتەری، دیزاینی تایبەتی دەنگ لەگەڵ هەر دووک چیپی H1ـی Apple و سۆفتوێرەکەی لێک دەدات تا ئەزموونێکی نایابی گوێگرتن پێشکەش بکات.
  • پێنج ڕەنگی نوێ—AirPods Max پێنج ڕەنگی نوێی هەیە: ئاسمانی شەو، ڕۆشنایی ئەستێرە، شین، مۆر، پرتەقاڵی. هەروەها کەیسێکی هۆشمەندیشی لەگەڵە لە هەمان ڕەنگی خۆی.
  • بیر و هۆشت لای پێکراوەکان بێت—کپکردنەوەی ئاست پڕۆی چالاکی ژاوەژاو تاوەکو دوو هێندە ژاوەژاوی دەوروبەر ناهێڵێت، بۆیە دەتوانیت خۆت نوقمی مۆسیقا بکەیت.
  • گوێبیستی جیهانی دەوروبەرت بە—باری شەفافیەت ڕێگەت دەدات بە ئاسوودەی گوێبیستی جیهانی دەوروبەرت ببیت و کارلێکی لەگەڵدا بکەیت.
  • دەنگی بۆشایی کەسی—بە دەنگێکەوە کە لەگەڵ شێوەی گوێیەکانت دەگونجێت و هەستەوەری داینامیکی سەری هەیە، AirPods Max ئەزموونێکی نقومکەری گوێگرتن پێشکەش دەکات کە دەنگ بە هەموو دەوروبەرتدا بڵاو دەکاتەوە. هەورەها بە تایبەتمەندیی Dolby Atmos دەتوانیت گوێ لە گۆرانی و بەرنامە و فیلمە دڵخوازەکانت بگریت.
  • دیزاینێکی دەنگی لە پێشەوە داناوە—چوارچێوەکەی سەری لە کوتاڵێکی هەڵچنراوی تۆڕی و بەتانییەک بۆ هەر دوو گوێیەکان کە لە ئیسفەنجی لاستیکییە، گوێیەکانت بە شێوازێکی سەرسوڕهێن دادەپۆشێت تا بە تەواوی دەنگ داببڕێنێت.
  • ئەزموونی جادوویی—AirPods Max لە ئامێرەکەت نزیک بکەوە و Connect لەسەر شاشەکەت دابگرە، بە یەکەوە پەیوەست دەبن. AirPods Max دەنگەکە ڕادەگرێت کاتێک لە گوێتی دەکەیتەوە. هەروەها ئاڵوگۆڕکردنی خۆکارانە گوێگرتن لەنێوان iPhone و iPad و Macـەکەت بە تەواوی ئاسان دەکات.
  • کۆنتڕۆڵکردنی ورد—دەتوانیت تاجە دیجیتاڵییەکەی بەکار بهێنیت بۆ پێکردن و ڕاگرتنی مۆسیقا، وەڵامدانەوە و کۆتاییهێنان و بێدەنگکردنی دەنگی خۆت لە کاتی تەلەفۆنەکان، کۆنتڕۆڵکردنی دەنگ و تێپەڕاندنی نێوان تڕاکەکان.
  • ئێستا لەگەڵ بارگاویکردنەوەی USB-C—پەیوەستکەرە نوێیە USB-Cـیەکە ڕێگەت دەدات AirPods Maxـەکەت بە هەمان ئەو کێبلە بارگاوی بکەیتەوە کە بۆ بارگاویکردنەوەی iPhone و iPad و Mac و بەرهەمەکانی دیکەی Apple بەکاری دەهێنێت.
         

ئێکسسواراتە پەیوەندیدارەکان

بەرهەمە پەیوەندیدارەکان

دیاریکردنی هەڵبژاردەکان ئەم بەرهەمە چەند گۆڕانکارییەکی هەیە. هەڵبژاردەکان دەکرێت دیاریبکرێن لە پەڕەی بەرهەمەکە.

د.ع 600,000د.ع 645,000

دیاریکردنی هەڵبژاردەکان ئەم بەرهەمە چەند گۆڕانکارییەکی هەیە. هەڵبژاردەکان دەکرێت دیاریبکرێن لە پەڕەی بەرهەمەکە.

د.ع 1,900,000د.ع 2,535,000

دیاریکردنی هەڵبژاردەکان ئەم بەرهەمە چەند گۆڕانکارییەکی هەیە. هەڵبژاردەکان دەکرێت دیاریبکرێن لە پەڕەی بەرهەمەکە.