Search
Close this search box.

iMac (قەبارەی 24 ئینج، M3)

iMac. باشترین کۆمپویتەری دێسکتۆپە کە هەموو شتەکان لەناو خۆیدایە، ئێستا بە چیپی M3 بەهێز کراوە. لەگەڵ شاشەیەکی نایابی 24 ئینج و بە دیزاینێکی ئایکۆنی، کامێرا و مایک و بڵندگۆکانی لە بوارەکەدا باشترینن. iMac بۆ کارکردن و یاریکردن پێرفێکتە.

گەرەنتیی یەک ساڵ

کیبۆردی ئینگلیزی و عەرەبی

داشکانی 5% بۆ خوێندکار و مامۆستا

ئامێرە کۆنەکەت ئاڵوگۆڕ بکە

گەیاندنی خۆڕایی لەناو عێراق

د.ع 2,245,000د.ع 2,525,000

تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان

  • بە M3 بەهێز کراوە—کاری زیاتر خێراتر ئەنجام بدە لەگەڵ چیپێکی نەوەی داهاتوو لە Appleـەوە. لە دروستکردنی پرێزنتەیشنەوە تا دەگاتە یاریکردن، هاتن و چوونی نێوان کار و یاری بە چاو ترووکانێکە.
  • ڕێک پڕ بە پێستی شوێنەکەتە— دێسکتۆپێکە دیزاین کراوە هەموو شتەکان لە خۆیدا بێت، لە تەنکی سەرنجڕاکێشە و لە رەنگ درەوشاوەیە و دەبێتە دیارترین پارچەی هەر ژوورێک تێیدا بێت.
  • شاشەیەک سەرسامت دەکات—شاشە 24 ئینجەکەی کە ڕێتینای 4.5Kـە، درەوشاوەییەکەی 500 نیتە و پاڵپشتی لە یەک ملیار ڕەنگ دەکات. هەموو شتێک ورد و ڕەنگاوڕەنگە، لە سەیرکردنی فیلمەوە تا دەگاتە دەستکاریکردنی وێنە.
  • کامێرا و دەنگی پێشکەوتوو—هەموو شتێک جوان دێتە بەر چاوان و خۆش دێتە بەر گوێیان لەگەڵ کامێرای FaceTime HDـی 1080 پێکسڵی و ڕیزێکی سێ مایکی کوالێتی ستۆدیۆ و سیستەمی دەنگیی شەش دانە بڵندگۆ کە تایبەتمەندیی Spatial Audio لەخۆ دەگرن.
  • لەگەڵ ئەپە دڵخوازەکانت کار دەکات—گشت ئەو ئەپانەی بەکاریان دەهێنیت تەواو خێرا ئیش دەکەن—لەوانە Microsoft 365 و Adobe Creative Cloud و Zoom. تەنانەت دەتوانیت زۆرێک لە ئەپە دڵخوازەکانی iPhone و iPad ڕاستەوخۆ لەسەر iMacـەکەت کار پێ بکەیت.
  • ئاسایشی پێشکەوتوو—گشت Macـێک خاوەن ئینکریپشن وسیستەمی تۆکمەی پاراستن لە ڤایرۆس و سیستەمێکی بەهێزی فایەروۆڵە. هەروەها نوێکردنەوە خۆڕاییەکانی ئاسایش Macـەکەت بە پارێزراوی دەهێڵنەوە.
  • لەگەڵ گشت ئامێرە Appleـەکانت کار دەکات—دەتوانیت شتی ناوازە بکەیت کاتێک ئامێرە Appleـەکانت بە یەکەوە کار پێ دەکەیت. شتێک لەسەر iPhoneـەکەت لەبەر بگرەوە و لەسەر iMacـەکەت بیلکێنە. iMacـەکەت بۆ وەڵامدانەوەی تەلەفۆنەکانی FaceTime بەکار بهێنە و لە Messages تێکستەکانت بنێرە. ئەمانەش تەنیا سەرەتان.
  • ئێکسسواراتە ماجیکەکانی لەگەڵدایە—ماجیک ماوسێک و ماجیک کیبۆردێکی هاوڕەنگ لەگەڵ iMacـەکە دانراوە.
  • هەموو شتێکی پێوە ببەستەوە—iMac دوو دەرچەی Thunderbolt 4 و تاوەکو دوو دەرچەی USB 3 و هێدفۆن جاکێکی هەیە (Gigabit Ethernetـیش بەردەستە). چێژ ببینە لە پەیوەستبوونی خێرا و بێتەلی Wi-Fi 6E و بلووتووث 5.3.
  • گشت فایلەکانت هەڵبگرە—iMac بیرگەیەکی گەورە و خێرای SSDـی هەیە بۆ گشت وێنە و ڤیدیۆ و فایل و ئەپەکانت.
  • ئاسانە بۆ بەکارهێنان—Mac وا دیزاین کراوە بۆ فێربوون و بەکارهێنان ئاسان بێت—بۆیە یەکسەر دەتوانیت دەست بکەیت بە ئەنجامدانی ئەو شتانەی کە حەزت پێیە.
         

ئێکسسواراتە پەیوەندیدارەکان

بەرهەمە پەیوەندیدارەکان