ئایفۆن ١٥
تەکنەلۆجیای داهێنەرانە
دیزاینی بەکارهێنەر-دۆست
کارایی متمانەپێکراو
نەتوانرا بارگێڕی (pickup) دابنرێت
وەسف
بەهۆی ئاگادارکەرەوەکانی Dynamic Island و چالاکییە ڕاستەوخۆکانەوە (Live Activities)، بەردەوام لە نوێترین پێشهاتەکانی کارەکەت ئاگاداربە. بە کامێرای سەرەکی 48 مێگاپێکسڵ و تێلیفۆتۆی 2 هێندە، باشترین وێنەکانی بەرهەمەکانت زیندوو بکەرەوە. تەمەنی پاتری بۆ تەواوی ڕۆژ و USB-C یارمەتیت دەدەن بە ئاسانی و خێراتر لە هەر کاتێکی تر بارگاوی بکەیتەوە.¹
-
DYNAMIC ISLAND—ئاگادارکەرەوەکان و چالاکییە ڕاستەوخۆکان لە ڕێگەی Dynamic Island-ەوە دەردەکەون، بۆ ئەوەی کاتێک سەرقاڵی کارێکی تر بوویت، هیچیان لە دەست نەدەیت. دەتوانیت بزانیت کێ پەیوەندیت پێوە دەکات، چاودێری گەشتەکەت بکەیت، دۆخی فڕینەکەت بپشکنیت، و زۆر شتی تر.
-
دیزاینی داهێنەرانە—ئایفۆن 15 خاوەنی دیزاینێکی بەهێزی شوشەی ڕەنگکراو و ئەلەمنیۆمە. بەرگەی پڕژەی ئاو، ئاو، و تۆز دەگرێت.² ڕووپۆشی پێشەوەی Ceramic Shield لە هەر شوشەیەکی تری مۆبایل بەهێزترە. و شاشەی 6.1 ئینجی Super Retina XDR لە بەرامبەر تیشکی خۆردا بەراورد بە ئایفۆن 14 تا 2 هێندە ڕوونترە.
-
کامێرای سەرەکی 48 مێگاپێکسڵ لەگەڵ تێلیفۆتۆی 2 هێندە—کامێرای سەرەکی 48 مێگاپێکسڵ بە وێنەی کوالێتی بەرز کار دەکات. بۆیە وێنەگرتنی ناوازە بە وردەکارییەکی سەرسوڕهێنەر ئاسانترە لە هەر کاتێک. تێلیفۆتۆی خاوەن کوالێتی ئۆپتیکالی 2 هێندە ڕێگەت پێدەدات وێنەی نزیک (close-up) بە وردی بگرێت.
-
نەوەی نوێی پۆرترەیت—وێنەی پۆرترەیت بە وردەکاری و ڕەنگی زیاتر بگرە. تەنها پەنجە بنێ بە شاشەکەدا بۆ گۆڕینی فۆکەس لە نێوان بابەتەکاندا—تەنانەت دوای گرتنی وێنەکەش.
-
چیپی بەهێزی A16 BIONIC—ئەم چیپە خێرا تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکان وەکو وێنەگرتنی کۆمپیوتەری، گواستنەوە نەرمەکانی Dynamic Island، و جیاکردنەوەی دەنگ بۆ پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان چالاک دەکات. A16 Bionic زۆر بە ووزە کاراە، تەمەنی پاترییەکی زۆر باش بۆ تەواوی ڕۆژ دابین دەکات بۆ ئەوەی بەردەوام بیت لە کارکردن لە کاتی گەشتدا.¹
-
بەستەرکردن لە ڕێگەی USB-C—بەستەری USB-C ڕێگەت پێدەدات بە هەمان کێبڵ کە ئایفۆن 15 بارگاوی دەکەیت، ماک (Mac) یان ئایپاد (iPad) بارگاوی بکەیت. تەنانەت دەتوانیت ئایفۆن 15 بەکاربهێنیت بۆ بارگاویکردنی ئەپڵ وۆچ یان ئایرپۆدز.
-
تایبەتمەندییە گرنگەکانی سەلامەتی—لەگەڵ دۆزینەوەی پێکدادان (Crash Detection)، ئایفۆن دەتوانێت پێکدادانی سەختی ئۆتۆمبێل دەستنیشان بکات و ئەگەر خۆت نەتتوانی، داوای یارمەتی بکات.⁴
-
دیزاین کراوە بۆ ئەوەی جیاوازی دروست بکات—ئایفۆن لەگەڵ پاراستنی تایبەتمەندییەکان دێت کە یارمەتیت دەدات کۆنترۆڵی داتاکانت لە دەستدا بمێنێت. لە کەرەستەی زیاتری ریسایکل کراو دروستکراوە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری ژینگەیی. و تایبەتمەندی ناوەکی هەیە کە ئایفۆن بۆ هەمووان زیاتر بەردەست دەکات.
-
پارەدان بە ئاسانی بەبێ پەیوەندی (Contactless Payments)—تایبەتمەندی Tap to Pay لە ئایفۆندا ڕێگەت پێدەدات هەموو جۆرەکانی پارەدانی راستەوخۆ و بەبێ پەیوەندی لەسەر ئایفۆنەکەت قبوڵ بکەیت—لە کارتی بانکی و قەرز (debit and credit) تا ئەپڵ پەی و ئەپەکانی تری پارەدانی دیجیتاڵی—پێویست بە هیچ ئامێرێکی زیادە ناکات.⁵
ڕێکاری
¹تەمەنی پاتری بەپێی بەکارهێنان و پێکهاتەکان دەگۆڕێت؛ بۆ زانیاری زیاتر سەردانی apple.com/batteries بکە.
²ئایفۆن 15، ئایفۆن 15 پڵەس، ئایفۆن 15 پرۆ، و ئایفۆن 15 پرۆ ماکس بەرگەی پڕژەی ئاو، ئاو، و تۆز دەگرن و لە تاقیگەی کۆنترۆڵکراودا بە پێوەری IP68 بەپێی ستانداردی IEC 60529 تاقیکراونەتەوە (قووڵاییەکی زۆر تا 6 مەتر بۆ ماوەی 30 خولەک). بەرگری لە ئاو و تۆز دۆخێکی هەمیشەیی نییە. ڕەنگە بەرگرییەکە بەهۆی بەکارهێنانی ئاساییەوە کەم ببێتەوە. هەوڵی بارگاویکردنی ئایفۆنی تەڕ مەدە؛ بۆ ڕێنماییەکانی پاککردنەوە و وشکردنەوە سەیری ڕێبەری بەکارهێنەر بکە. زیانەکانی ئاو لە چوارچێوەی گەرەنتییدا نییە.
³شاشەکە گۆشەکانی خڕن. کاتێک بە شێوەیەکی چوارگۆشەی ستاندارد دەپێورێت، شاشەکە بە تیرەی 6.12 ئینجە (بۆ ئایفۆن 15 پرۆ، ئایفۆن 15) یان 6.69 ئینجە (بۆ ئایفۆن 15 پرۆ ماکس، ئایفۆن 15 پڵەس). ڕووبەری ڕاستەقینەی بینین کەمترە.
⁴ئایفۆن 14 و مۆدێلە نوێیەکان دەتوانن پێکدادانی سەختی ئۆتۆمبێل دەستنیشان بکەن و داوای یارمەتی بکەن. پێویستی بە پەیوەندی مۆبایل، پەیوەندی سەتەلایت، یان پەیوەندی Wi-Fi هەیە.
⁵تایبەتمەندی Tap to Pay لە ئایفۆندا پێویستی بە ئەپێکی پارەدانی پاڵپشتیکراو و نوێترین وەشانی iOS هەیە. بۆ ئەپدەیتکردن بۆ نوێترین وەشان بچۆرە Settings - General - Software Update. کرتە لە Download و Install بکە. هەندێک کارتی بێ پەیوەندی ڕەنگە لەلایەن ئەپی پارەدانەکەتەوە قبوڵ نەکرێن. ڕەنگە سنووری مامەڵەکان هەبێت. هێمای بێ پەیوەندی نیشانەیەکی بازرگانییە کە خاوەندارێتی دەکرێت لەلایەن EMVCo, LLC و بە مۆڵەت بەکاردێت. تایبەتمەندی Tap to Pay لە ئایفۆندا لە هەموو بازاڕەکاندا بەردەست نییە. بۆ زانینی ئەو وڵات و ناوچانەی Tap to Pay لە ئایفۆندا تێیاندا بەردەستە، سەردانی developer.apple.com/tap-to-pay/regions بکە.

